سروە عەبدولواحید: كێشە دروستكراوەكان لە كەركوك لەنێوان پارتی و هاوپەیمانەكان، سیناریۆیە


سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "ئەو بەناو كێشە دروستكراوانەی لە كەركوك روودەدات بەروكەش لەنێوان پارتی وهاوپەیمانەكانی لەحكومەتی عێراق، سیناریۆیەكی دروستكراوە".

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "ئەو بەناو كێشە دروستكراوانەی لە كەركوك روودەدات بەروكەش لەنێوان پارتی وهاوپەیمانەكانی لەحكومەتی عێراق، هیچ نیە جگە لە سیناریۆیەكی دروستكراو كە پێشتر هەردولا لەسەری رێككەوتوون". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "چونكە هەردوو لایەنەكە لە بەغداد لەسەر یەك سینی نان دەخۆن و لە ناویەك هاوپەیمانیدا بەشدارن لە حكومەت، بەڵام بەهۆی شكستیان لە پێشكەشكردنی خزمەت بۆ هاوڵاتییان دێن ئەم سیناریۆ چەندبارانە دەوروژێننەوە هەموو جار پێش هەڵبژاردنەكان، دەیانەوێت بەمە سۆزی خەڵك بجوڵێنن و دەنگ كۆكەنەوە، لە بری بە خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك هەول بەن دەنگ كۆبكەنەوە". 

سروە عەبدولواحید وتویەتی "بۆیە دڵنیا بن خەڵك بەم درۆ چەندبارانەتان باوەر ناكات، ئێوەبوون وەك هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار كەركوكتان فرۆشت وئێستاش لەبەغداد شەریكی عەرەب و توركمانی سونە و شیعەن، وە هیچ كێشەتان نییە لە بەغداد".



PM:05:54:28/08/2023