مباپێ بەم هەنگاوە دڵی خلێفی خۆشدەکات

ڕامۆن ئەلڤارێز (ڕۆژنامەنووس) ئاشکرای دەکات،لە پاریس سانجێرمان پێیان وایە مباپێ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و دایکیشی رەتیدەکاتەوە.

بە قسەی سەرچاوەکە،  ڕاستە خلێفی ئێستا گەشبینە بە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مباپێ، دەبینین گەشبینیەکەی ڕەوایە یان نا،بەڵام فایزە ئەلعەماری دایکی مباپێ لەم دواییانەدا جارێکی تر بە ڕیال مەدریدی ڕاگەیاند کە نایانەوێت گرێبەستی کوڕەکەی نوێبکەنەوە.

  هەروەها  یاریزانەکە هەندێک هەنگاوی ناوە کە یانە پاریسییەکە پێیوابوو لە نوێبوونەوەی گرێبەست نزیکتری دەکاتەوە.


PM:01:55:29/08/2023