سەبارەت بە مووچە، عێراق بەم "مەرج"ە پارە بۆ هەرێم رەوانە دەكات


حكومەتی عێراق بڕی ٣٠٨ ملیار دینار لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕێت ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو بڕە داهاتی ناوخۆی هەرێمە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "بۆ حكومەتێك كە حەقی موچەی خەڵكی نەبێت، ناكرێت، بڵێیت: دەبێت فەرمانبەران مامۆستایان دەوام بكەن.. باج و رسومات و گومرگیش وەردەگرم، بەڵام موچە لەسەر ئێمە نیە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەڵێ، هەرێم ڕۆژانە (٩٥ هەزار بەرمیل) نەوت دەداتە حكومەتی ناوەند، دەبێت عێراق پەیوەست بێت بەیاسای بودجەوە.. وەك چۆن دەبێت هەرێمی كوردستانیش پەیوەست بێت".

عەلی حەمەساڵح روونیكردۆتەوە "زیاتر لە (٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت) لە دەست حكومەتی هەرێمدایە، ئایا پاڵاوتن و فرۆشتنی لە نێوخۆدا "تەنی ٣٢٠ دۆلار”ە! كۆی داهات چەندە!، هەڵەی كوشندەی حكومەتی هەرێم زیادكردنی باج و ڕسومات بوو لەسەرشانی خەڵك!".

هەروەها وتویەتی "ئێستاش عێراق بڵێ: داهاتی ناوخۆتان(٣٠٨ ملیار دینارە) لە  پشكی هەرێم  دەبڕین! ئایا دەكرێت هێزی ئەمنی موچەی لەسەر حكومەت وەربگرێت. بەڵام ئاسنكاری بۆ قاچاخی حیزب و بەرپرسەكانی بكات! موچەی لەسەر میللەت بێت و هاوكاری ئەوانە بكات دزی لە میللەت دەكات!".



AM:12:26:30/08/2023