پارێزگای واست بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پشوو ڕادەگەیەنێت

پارێزگای واست بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پشوو رادەگەیەنێت، لەپێناو ئەنجامدانی مەراسیمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن .

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، ڕاگەیاندنی پارێزگای واست بڵاویكردەوە"بۆ مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دانیشتوانی پارێزگای واست لەپێناو ئەنجامدانی مەراسیمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بۆ زیارەتكاران، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە پارێزگای واست ڕابگیرێت، پشووەكەش لە ڕۆژی یەكشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دەستپێدەكات، تا پێنجشەممە ٧ی ئەیلول". 

ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەكە بانكەكان و ئەو فەرمانگە خزمەتگوزاریانە  ناگرێتەوە كە كارەكانیان پەیوەندی بە مەراسیمی زیارەتەكەوە هەیە.

مەراسیمی ئەربەعینیە (چلەی ئیمام حسێن) یەكێكە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەكان لای شیعەكان، بە سەردانیكردنی مەزاری حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب (ر.خ) لە كەربەلا ئاهەنگ دەگێڕن، هەروەها  سەردانی مەزارگەی ئەبو فەزڵ عەباسی برای دەكەن.

ساڵانە لە ماوەی مانگەكانی موحەڕەم و سەفەردا ملیۆنان حاجی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی زیارەتی ئەربەعینیە لە شاری كەربەلا لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی دێنە عێراق.

 



PM:03:10:30/08/2023