مەكتەبی سیاسی پارتی لە وەڵامی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا ڕایدەگەیەنێت" ٣١ی ئاب خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا".
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامى یه‌كێتیدا ده‌ڵێت" مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و دور له ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به بۆنه‌ی ٣١ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه".
دەشڵێت" ڕوداوی ٣١ی ئاب خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا".
له كۆتاییشدا پارتى ڕایگه‌یاندووە" ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه پڕ له تۆمهتو دور له ڕاستییه ناده‌ینه‌وه، چونكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشانده‌دات و (جواب الأحمق السكوت)".
دەقی راگەیەندراوەکەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:
هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٣ به‌یاننامه‌یه‌كی دوورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دوور له ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به بۆنه‌ی ٣١ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه. ڕووداوی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا.
ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه پڕ له تۆمه‌ت و دوور له‌ڕاستییه ناده‌ینه‌وه، چونكه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت).
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان