دابه‌شكردنى مووچه‌ی لیوا هاوبەشەکان ده‌ستپێده‌كات

بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دابەشبکرێت.   

فەریق ڕوكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌ لێدوانێكدا بە میدیاى پارتى ڕاگەیاندووە" تەمویلی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە كە لەلایەن ئەمریكاوە دابیندەكرێت گەیشتووە و لەم هەفتەیەدا مووچەکەیان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی" موچەكە تەنها لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە و جارێ لیوا هاوبەشە تازەكان نەخراونەتە چوارچێوەی ئەو لیوایانەوە".

سەرەڕای تێپەڕبوونی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، تائێستا مووچەی مانگی تەمموز دابەشنەكراوە، لە كاتێكدا پێشتر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی هەموو (٢٥)ی مانگێك مووچە دابەشدەكرێت.


PM:12:12:02/09/2023