قەدەغەی هاتووچۆ لە كەركوك هەڵگیرا


بەیانی ئەمڕۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركوك هەڵگیراوە و دۆخەكە تاڕادەیەك باشتر بووە.

بەپێی زانیارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركوك هەڵگیراوە هاتوچۆ ئاسایی بوەتەوە و لە ئێستادا دۆخی شارەكە لە شەو باشترە و وردە وردە سەقامگیری دروست دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، رێگەی نێوان كەركوك - هەولێر كراوەتەوە و كۆتایی بە خۆپیشاندان هێنراوە دوای ئەوەی شەوی رابردو قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ بەشێك لە هاوڵاتیانی كوردی شاری كەركوك دژی گرتنی رێگەی كەركوك- هەولێر خۆپیشاندانیان كرد، دواتر گرژی كەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان و بەو هۆیەوە سێ كورد كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، پاشان قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا.



AM:09:09:03/09/2023