دادگای فیدراڵی بڕیاری رادەستكردنەوەی بارەگای پارتی لە كەركوك راگرت

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بە چۆڵ نەكردنی بارەگای سەركردایەتی پارتی لە كەركوك تا دۆسیەكە یەكلای دەبێتەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بڕیاردرا، کارکردن بە فەرمانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران رابگیرێت بۆ رادەستكردنەوەی بارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك بە پارتی، تا ئەو كاتەی سكاڵا یاساییەکە یەكلایی دەكرێتەوە". 

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی کورد و هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک بەردەوامبوون، کە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتى کوردى شارەکە شەهید بوون و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون. 


PM:05:21:03/09/2023