نەیمار بەهۆی میسی هێرشی توند دەکاتە سەر پاریس سانجێرمان

نەیمار لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا هێرشی توندی کردە سەر یانەی پاریس سانجێرمان و رەخنەیان لێدەگرێت بەهۆی میسییەوە.
نەیمار سەرەتا لەسەر میسی وتی:" ئێمە دڵتەنگین، ئێمە لەوێ بووین لە پاریس بۆ ئەوەی باشترین نیشان بدەین، بۆ ئەوەی هەمیشە پاڵەوان بین، هەوڵبدەین و مێژوو تۆمار بکەین، هەر بۆیە گەڕاینەوە بۆ ئەوەی پێکەوە یاری بکەین، ئێمە لەوێ کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بتوانین مێژوو تۆمار بکەین، بەداخەوە نەمانتوانی ئەوە بکەین".

وتیشی:" میسی پاریس سان جێرمانی بە شێوەیەک جێهێشت کە شایەنی نییە، هەرکەسێک بیناسێت دەزانێت کە میسی کەسێکە مەشق و ململانێ و راهێنان دەکات، ئەگەریش دۆڕا ئەوا توڕە دەبێت مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتە بەهەشت، هەموو شتێکی بردەوە، لە پاریس من و ئەو بە دۆزەخدا ژیاوین".

لەسەر خۆی وتی:" من کەسێکی خۆپەرست نیم، بە پێچەوانەوە، پێم خۆشە کە تیپەکە ئەستێرەی زۆری هەبێت، و تا ژمارەکە زیاتر بێت، تیپەکە باشتر یاری دەکات، ناوم لە مێژووی هەڵبژاردەی بەرازیل و لە مێژووی تۆپی پێدا دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی هەموو کەسانی نزیک لە من بەجێبهێڵم.

لە کۆتایدا وتی "من هەمیشە بە درێژایی ژیانی وەرزشیم زۆر ڕاستگۆ بووم، هەرگیز لە هیچ شتێک نەترسام، هەمیشە زۆر ڕاستگۆ بووم.  لە ژیانی پیشەیی خۆمدا چەندین جار هەڵەم کردووە، بەڵام هەمیشە کوڕێک بووم کە دەمەوێت کارە دروستەکان بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدەم، بەڵام دەمەوێت خەڵک وەک یاریزانێکی گەورە منی لەبیر بێت، کە هەمیشە لە هەر شوێنێک بچێت جیاوازی دروست بکەیت.  بۆ من ئەمە زۆر سەرنجڕاکێشە.


PM:07:53:03/09/2023