لە بارەی بارەگاکانی پارتییەوە
مەسرور بارزانی: بڕیاری دادگای فیدراڵی گاڵتەجاڕییە


لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک، مەسرور بارزانی دەڵێت"بڕیارێکی گاڵتەجارییە".

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی راگرت کە ماوەی هەفتەیەک کێشەیەکی قورسی لەسەر دروستبووە لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کەرکوکدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٩ ماوە بۆ درێژکراوە) لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری ) بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، " بڕیارەکەی ئەمڕۆی 'دادگای فیدراڵی' گاڵتەجارییە".

سکاڵاکەش لە دادگای فیدراڵی لەلایەن وەسفی عاسی، سەرۆکی هۆزی عوبێد، کە لە دایکبووی شاری بەغدایە و ئێستا نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری عەرەبەکانی باشووری کەرکووک دەکات لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە.

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، جیاواز لە هەموو رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کە بۆ وەرگرتن و بەدواداچوون و بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک دەیگرێتەبەر، بۆ ئەو سکاڵایەی دژی گەڕانەوەی پارتییە بۆ کەرکووک، لە رۆژێکدا سکاڵاکەی وەرگرتووە و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریشی بۆ دەرکردووە.

ئەو بڕیارە دوای ئەو خۆپێشاندانە خوێناوییە دێت کە دوێنێ شەممە لە کەرکوک سازکراو لە ئەنجامدا ٤ هاوڵاتی کورد کوژران و ١٥ دیش بریندار بوون. 

٣٥ـی مانگی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپاردبوو لە ١ی ئەیلول بارەگاکە چۆڵ بکرێت و رادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێتەوە.



PM:10:25:03/09/2023