زانیاری نوێ سەبارەت بەو بڕە پارەیەی كە عێراق بۆ مووچەی سێ مانگ بۆ هەرێم دەینێرێت


حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار بۆ موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كە دوێنێ بوو، بڕیاردراوە بە شێوەی قەرز هەردوو بانكی رافیدەین و رەشید بۆ ماوەی سێ مانگ 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان خەرج بكەن، دیارە ئەم بڕە پارەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستنیشان كراوە، نە بەوپێوەرەیە كە وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ئینفاقی فعلی حیسابی كردووە، نە ئەو ژمارانەشە كە لەناو خشتەكانی هاوپێچی یاسای بودجەی عێراقی لەساڵی 2023 تا 2025 دەستنیشان كراوە.

ناوبراو رونیكردۆتەوە "لە عێراق مووچەی مانگی حەوت و هەشت خەرجكراوە، بۆیە وا چاوەڕوان دەكرێت بۆ مانگی حەوت و هەشت  تریلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت".



PM:03:37:04/09/2023