ئاشکرایان کرد کە مۆندیالی ٢٠٢٢فرۆشرابوو

لویس ڤان گال، ڕاهێنەری هۆڵەندا لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بۆمبێکی تەقاندەوەو مۆندیالەکەی بە ئامادەکراو بۆ ئەرجەنتینیەکان داناوە.

 ڤان گال شەوی رابردوو لە لێدوانێکیدا وتی:" کاتێک دەبینیت ئەرجەنتین چۆن گۆڵی تۆمار دەکرد، ئێمەش چۆن گۆڵمان تۆمار دەکرد، یاریزانانی ئەرجەنتین چۆن بەبێ هیچ سزادانێک هێڵەکانیان دەبەزاند، دەزانیت هەموو ئەو شتانەی ڕوویدا بە مەبەست بووە.

وتیشی: مەبەستم ئەوەیە کە دەیڵێم مەبەستێک هەبوو لیۆنێل مێسی ببێتە پاڵەوانی جیهان،لە ڕاستیدا نامەوێت زۆر لەو بارەیەوە بڵێم، وایە بەڵێ".

هۆڵەندا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی٢٠٢٢بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە بە ئەرجەنتین دۆڕاو بووە پاڵەوان.


AM:08:20:05/09/2023