گۆرانیبێژی دیاری کورد شاناز زاهیر، سه‌باره‌ت به دۆخى شارى كه‌ركوك پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دڵم لای گه‌نجه مه‌رده‌كانی كه‌ركوكه".
شاناز له ستۆری ئینستگرام پاڵپشتی خۆی بۆ گه‌نجانی و كوردانی كه‌ركوك دوپاتكرده‌وه و ڕایدەگەیەنێت" دڵم لای گه‌نجه مه‌رد و خوێن گه‌رم و چاو نه‌ترسه‌كانی كه‌ركوكه، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنم، هاوپرسه و هاوخه‌می بنه‌ماڵه‌كانیانم، كه‌ركوك شارێكی كوردستانیه هیچ خۆسه‌پێنی و داگیركاریه‌ك تا سه‌ر نییه، دڵنیام ڕۆژێك به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه هه‌مومان له كه‌ركوكه‌وه ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه".
پەیامەکەی شاناز زاهیر لە کاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هاوڵاتیانی کوردی پارێزگای كه‌ركوك دژی داخستنی رێگەی سەرەکی کەرکوک و هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا کە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
شاناز زاھیر گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە‌سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت، لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری بووە، دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ستی بە یەکەمین کاری کرد.