یەكێتی داوا لە حیزبی دیموكرات دەكات پێشمەرگەكانی لە ئێران بكشێنێتەوە

سەرچاوەیەك ئاشكرای دەكات كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردوە كە پێشمەرگەكانی خۆی لە سنورەكانی ئێران بكشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئەلعەرەبیە، "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکی نیگەرانی دا بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی راگەیاندووە کە ئەگەر بیەوێت پێشمەرگەکانی نەکوژرێن و حزبەکەش بە یەکجاری ھەڵنەوەشێتەوە؛ ھێزەکانی خۆی لە سنوورەکانی ئێران دەکشێنێتەوە. بەپێی ئەو ھەواڵە؛ حزبی دیموکراتی کوردستان ئەم داوایەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی رەتکردۆتەوە و جەختیکردۆتەوە کە خۆی بڕیار لە سیاسەت و کاری حزبی خۆی دەدات".

هەفتەی رابردوو لەناوچەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان شەڕ‌و پێكدادانێك لەنێوان دەستەیەك پێشمەرگە‌و هێزەكانی سوپای پاسداران روویدا كە لەئەنجامدا 8 پاسدار كوژران.



AM:11:25:21/09/2014