تەنها لە مانگێكدا نزیكەی 18 هەزار خێزان فۆرمی یەكەی نیشتەجێبوونیان پڕكردۆتەوە


تەنها لەماوەی مانگێكدا نزیكەی 18 هەزار خێزانی كەمدەرامەت فۆرمی یەكەی نیشتەجێبوونیان پڕكردۆتەوە و هێشتا دابەشكردنی فۆرمیش بەردەوامە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، رۆژی 8ی ئاب، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە رێوڕەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبون و كاراكردنی فۆرمەكەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاوڵاتیانی كەمدەرامەت راگەیاند.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە تاوەكو 1ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، هەر خێزانێكیش بەناردنی داواكاریەكەی لەڕێگەی ئەژماری تایبەت بەخۆی بەردەوام تا بەردەست بوونی سیستمی ناوبراو دەسەڵاتی پیاداچونەوەی زانیاریەكانی هەیە، هەر لەڕێگەی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی هەیە.



PM:08:14:05/09/2023