کارەبای سۆران: سبەینێ بۆ ماوەی شەش کاتژمێر کارەبا نابێت

کارەبای سۆران رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەستنی هێڵی نوێی کارەبا، سبەینێ پێنج شەممە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر کارەبا نابێت". 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری دانیشتوانی تەواوی ئیدارەی سۆران دەکاتەوە کە بەهۆی بەستنی هێڵی نوێی کارەبای چۆمان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبا نابێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بەستنی هێڵی نوێی کارەبا سبەینێ پێنج شەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لە سەرجەم ناوچەکانی ئیدارەی سۆران کارەبا نابێت.


PM:10:01:06/09/2023