ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا هه‌ریه‌ك له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت بكات، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی زانیاری و رونكردنه‌وه له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا بڕیاردرا كه ته‌یف سامی و ئاوات شێخ جه‌ناب بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسیه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و پابه‌ندبونی هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم به‌یاساكه‌وه".
ئەو ئەندامی پەرلەمانە باسی لەوەشکرد، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی هه‌رێم و عێراق گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
بەهۆی نەناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە، وابۆ سێ مانگ دەچێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.