وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێن


بۆ روونكردنەوەی زیاتری بابەتە داراییەكانی نێوان هەرێم لە بودجەی عێراقدا، پەرلەمانی عێراق بانگێشتی هەردوو وەزیری دارایی عێراق و هەرێم دەكات.

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایەیاندووە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێڕاق داوایان كردووە لایەنی كەمتەرخەم لە پەككەوتنی لێكتێگەیشتنە سیاسیەكان سەبارەت بە جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتنە سیاسیەی لە (هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت) بڕیاری لەسەر دراوە سەبارەت بە بودجەو شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی عێڕاقدا دیاری بكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەم مەبەستە، سەرۆكی پەڕلەمانی عێڕاق بڕیاریدا، بانگهێشتی هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا بكات بۆ پەڕلەمانی عێڕاق تا ڕوون و ڕاشكاوانەتر قسە لەسەر بابەتەكە بكرێت و شایستە داراییەكانی هەرێم بەركار بكرێت.



PM:07:47:09/09/2023