سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند،"له یاسای بودجه‌دا نه‌هاتوه كه پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت ته‌نها ئاماژه به پشكی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناتوانێت یاسا پێشێل بكات، به‌ڵام قه‌یران و نه‌هامه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌كه‌ینەوە".
ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "یاسای بودجە حکومەتی عێراقی پابەندکردوە بە رەوانەکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان کە بڕەکەی ١٢.٦٧%ـی کۆی خەرجی فیعلییە، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی برگەی پەیوەست بە پشکی ھەرێم توشی ئاستەنگی بون بەھۆی رێکارەکانی تایبەت بە خەرج و داھاتەکانی حکومەتی ھەرێم".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی، "قەیران و نەهامەتییەکانی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان کەم دەکەینەوە و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مانگانە دەتوانین بڕە پارەیەک وەکو قەرز بە هەرێمی کوردستان بدەین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی خۆی بەکارھێناوه و بڕیاریداوه تا ئه‌وكاته‌ی کێشە داراییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، مانگانە بڕێک پارە بە قەرز رەوانەی ھەرێم بکات، بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم لەبارەی کێشە داراییەکان پێویستییان بە لێکتێگەیشتن ھەیە نەک لێدوانی بەرپرسان کە گرژییەکانی نێوانیان زیاتر بکات.