وێنە.. کیژان بە جوانیەکەی سەرنجی بینەرەکانی ڕادەکێشێت

کچە گۆرانیبێژی ناسراو کیژان ئیبراهیم خەیات لە نوێترین دەرکەوتنیدا سەرنجی هەوادارانی ڕادەکێشێت. 

کیژان ئیبراهیم نوێترین وێنەکانی خۆی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و لە وێنەکاندا کیژان بە چەند ستایلێکی جیاوازەوە دەرکەوتووە کە بەشێک لە بینەرەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن. 

كیژان ئیبراهیم  کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه‌، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.


AM:11:11:12/09/2023