هونەرمەند (بەیتۆ جان) کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی بەناوبانگی کورد و باکوری کوردستان (بەیتۆ جان)، بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەیتوڵڵا گونەری، ناسراو بە (بەیتۆجان)، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا خانەوادەکەی ئامادەکاری دەکەن تەرمەکەی لە وڵاتی سوید بە خاك بسپێردرێت. 

بەیتۆ جان لە ساڵی ١٩٥٥ لە فارقینی باکوری کوردستان لە دایکبووە، زیاتر (٣٠) ساڵە بە زمانی کوردی و شێوەزاری کرمانجی باکور چەندین گۆرانی تۆمارکردووە، گۆرانیەکانی (ئاگر کەتیە دل من، یا مرن یان دیاربەکر) لەناو گەلی کورد گەلانی ناوچەکە وتراوەتەوە.

لە کاتی کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ بەیتۆجان دەستگیرکراوە و سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام بۆ ماوەی شەش ساڵ و پێنج مانگ لە زیندان مایەوە و لە ساڵی ١٩٨٧ ئازاد کرا.


AM:11:36:12/09/2023