لە ئێران هونەرمەندێکی کورد ده‌ستگیردەکرێت

وەتەن دوستی هونەرمەندی خەڵکی شاری پاڵە سەر بە شاری دێلۆڕان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا. 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکامی مرۆڤ ڕایگەیاند" وەتەن دوستی هونەرمەندی خەڵکی شاری پاڵە لە بەشی زەڕین ئابادی دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکرا". 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هونەرمەندە تەمەن ٣٦ ساڵە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستگیرکراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە. 


PM:12:41:12/09/2023