هێزی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپێک لە خەلیفان جێگیر دەکرێن

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە کەمپێکیان لە ناوچەی خەلیفان کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی لە چیای هەڵگوردن لەو کەمپە نیشتەجێبکرێن. بەپێی زانیارییەکانی " سپی " هەردوو لایەنی کۆمەڵەی زەحەمتکێشان و  حزبی دیومکرات دەستیان بە کشانەوەی ئەو پێشمەرگانە کردووە بۆ ئەو کەمپە.

د. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیا عێڕاقی و جیهانییەکانی راگەیاندووە کە کەمپێکیان بۆ پێشمەرگەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە ناوچەی خەلیفان کردۆتەوەو لەو ناوچانە جێگیر دەکرێن.

لە بەداواداچوونێکی ماڵپەڕی ( سپی ) راستی ئەو هەواڵەی بۆ دووپاتکرایەوە و هەردوو حزبی کۆمەڵەی زەحـمەتكێشانی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی کوردستانی ئێران رەزامەندیان لەسەر ئەو پێشنیارەی حکومەتی هەرێم پێشانداوەو بە کردەوە دەستیان بە کشانەوەی هێزەکانی لە چیای هەڵگور کردووە.

بەپێی زانیارییەکان حزبەکانی رۆژهەلآتی کوردستان پێیانوایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمانی کردۆتە بەهانە، بەلآم لە راستیدا هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەو هێرشانە دەبێت و دەیانەوێت کۆتایی بە ئەزموونی باشوری کوردستان بهێنن.

وەک ئەو هێزانە ئاماژەی بۆ دەکەن، ئەوان دەستیان بەکشانەوەی پێشمەرگەکانیان کردووە لە چیای هەڵگورد تا ئەو بەهانەیە نەدەنە دەست کۆماری ئیسلامی ئێران.



PM:02:40:12/09/2023