رێباز حەملان: ئەم دۆخە دژوارەش تێدەپەڕێت


رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئەم دۆخە دژوارەی دارایی كە بەسەر ھەرێمەكەماندا فەرزكرا تێدەپەرێت، مافی مافخوراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە".

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "بەئیرادەی خۆراگری ھاونیشتمانیان و موچەخۆران، بە پشوو درێژی جەنابی سەرۆك وەزیران و حكومەتی ھەرێم، ئەم دۆخە دژوارەی دارایی كە بەسەر ھەرێمەكەماندا فەرزكرا،
تێدەپەرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "مافی مافخوراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە، لە دوای ھەموو تاریكە شەوێك رۆژێكی رووناك ھەڵدێت".

بەهۆی دواكەوتنی مووچەی مانگەكانی تەموز و ئابی فەرمانبەرانەوە، هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت و بڕیارە سبەینێ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) بۆ چارەسەری كێشەی مووچە، سەردانی بەغدا بكەن.



PM:08:55:13/09/2023