دوو کەس لە ئاوی زێی بچووک خنکان

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو گەشتیار لە ئاوی زێی بچووک خنکان کە  یەکێکیان تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. 

بەرێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵایکردەوە" ئەمڕۆ دوو هاوڵاتى کە بەمەبەستى گەشتیارى و بەسەربردنى پشووی کۆتایی هەفتە رویان لە پارکە گەشتییارییەکانى ناحییەى ئاشتى و تەقتەق کردبوو، لە ئاوى روبارى زێى بچوکدا خنکاون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییەى لە پارکى مەهناز لە تەقتەق خنکاوە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەو کەسەى دیکە کە لە گوندى بۆگدى ناحیەى ئاشتى خنکاوە، تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.


PM:07:53:15/09/2023