ژینێ ئەتروشی چیرۆكی ژیانی خۆی دەكات بە گۆرانی

گۆرانیبێژی دیاری شاری دهۆک ژینێ ئەتروشی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، بڕیارە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی کە باس لە چیرۆكی ژیانی دەكات بڵاوبکاتەوە. 

ژینێ هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام تیزەری نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوكردەوە و دەڵێت" لەم كۆتاییە زۆر شت رویاندا، هەڕەشەم لێكرا، شەوانی بێ خەویم بەڕێكرد، شەوانی پڕ فرمێسك، بە سادەیی سێ ساڵی رابردوو بەناو جەهەنەمدا تێپەڕیم، بە تایبەتی چەند مانگی كۆتایی، من هیچی لەبارەوە ناڵێم، ئەم گۆرانییە دەبێت بە وەڵامی من". 

ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.


PM:08:51:15/09/2023