کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاددەکات بەجۆرێک ڕۆژانە (١٧ بۆ ١٩) کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت". 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم ڕایگەیاندووە" تا كۆتایی ئەم مانگە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاد دەكات". 

وتیشی" لە هەندێك شوێن ١٧ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و لە هەندێك شوێن نزیكەی ١٩ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە تێكڕا ١٧ بۆ ١٩ كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت. 


AM:12:01:16/09/2023