نرخی ئەمڕۆی دۆلار و دراوەکانی دیکە ڕاگەیەندرا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دوای کردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار بەراورد بە کۆتا ڕۆژی هەفتەی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی بە جێگیری مایەوە. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەدەکرا. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٧٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزارو ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٢٥ دینار. 


AM:09:47:16/09/2023