وەزیرێكی حكومەتی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت


لەسەر داوای لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم بەوەكالەت لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بانگێشت دەكرێن.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە "بەمەبەستی ئاگاداربوون لەچۆنیەتی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە حكومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بڕیاریان داوە بانگێشتی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانەسروشتیەكانی هەرێم بەوەكالەت لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بكەن".

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "پەرلەمانتاران دەیانەوێت زانیاریان دەستبكەوێت سەبارەت بە پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە ڕادەستكردنی نەوتەكەی بە كۆمپانیای نیشتیمانی سۆمۆی عێراقی".



PM:04:25:16/09/2023