لە ئێران خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ دەستگیرکرا

درەنگانی شەوی ڕابردوو خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ئێران هانیە تەوەسولی، بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی (ژینا ئەمینی) دەستگیرکرا و تائێستا چارەنووسی نادیارە. 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، هانیە تەوەسولی خانمە ئەكتەری بەناوبانگی ئێران، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی بە بۆنەی یادی کوژرانی ژینا ئەمینی، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیركرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. 

ھانیە تەوەسولی لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٩ لە ھەمەدان لە دایکبووە و نیشتەجێی تارانە، خوشکی بچووکی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری فیلم ھۆما تەوەسولییە، خانمە ئەکتەرێکی بە ناوبانگی وڵاتی ئێرانە کە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەرە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ ساڵی ٢٠١٢.


PM:03:04:17/09/2023