گالتیێر لەسەر چوونی لە پاریس هاتە دەنگ

کریستۆف گالتیێر، ڕاهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان، ناڕەزایی خۆی لە دوورخستنەوەی و دانانی لویس ئێنریکی وەک ڕاهێنەری نوێی تیپەکە دەربڕی.

 لێدوانەکانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ + هات، کە تیایدا خۆشەویستی خۆی بۆ یانەکە دەربڕی و خۆبەخشی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵیدا و بەدەستهێنانی سەرکەوتن.  هەروەها ستایشی کاتەکانی لە پاریس و بەشداریکردنی لە بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکان کرد.

 هەروەها باسی لەو ئاستەنگانەی کرد کە ڕووبەڕووی بووەتەوە لە کارکردن لەگەڵ سێ ئەستێرەی گەورەی تیپەکەدا کە بریتین لە میسی و مباپێ و نەیمار و چۆن سەرکەوتوو بووە لە یەکخستنی ئەوان بە شێوەیەکی کاریگەر.  ئاماژەی بە ڕۆڵی میدیا لە زیادەڕەویکردن لە ڕووداوەکان و وروژاندنی دەنگۆ لە پاریس کرد.

 لەکۆتایی لێدوانەکانیدا، ڕاهێنەری فەرەنسی ئاماژەی بەوەدا کە لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئێستای لەگەڵ تیپەکەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە بەهۆی ژمارەی هاتن و ڕۆیشتنی یاریزانان، بەڵام ستایشی ڕیکۆردی بەهێزی خۆی وەک ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و  بەرشەلۆنە کردووە، ئەمەش وای لێدەکات زیاتر پارێزراو بێت وەک لە سەرەتای  لەگەڵ پاریس سانجێرمان.


PM:12:34:18/09/2023