ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دوو مووشەك ئاڕاسته‌ی گوندێكی سنوری قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كران.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئه‌مڕۆ لە گوندی سوفه‌یه‌ی سنوری قه‌زای خه‌باتی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا کەوتنە خوارەوە كە یه‌كێك له مووشەكه‌كان له سه‌ربانی ماڵی هاوڵاتییه‌ك كه‌وتوه‌ته‌وه خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
تائێستا سەرچاوەی مووشەکەکان نادیارە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.