مباپێ وادەی گواستنەوەی بۆ مەدرید ئاشکرا دەکات

پێدەچێت هاندەرانی ڕیال مەدرید زۆر نزیک ببنەوە لە بەدیهێنانی خەونی وەرزەکانی ڕابردوو، ئەویش بە گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، دوای چەندین ساڵ پێکدادانی توندی نێوان هەردوو ئیدارەی یانەکە.

 دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و سان جێرمان لە ساڵانی ڕابردوودا شایەتی مشتومڕ و پێکدادانی بەرفراوان بوو، چونکە بەرپرسانی پاریس بیرۆکەی وازهێنان لە مباپێیان بۆ ڕیال مەدرید ڕەتکردەوە، سەرەڕای خواستی بەهێزی یاریزانەکە.

 ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند: کیلیان مباپێ ڕازی بوو کە پاداشتی ساڵانەی دڵسۆزی وەرنەگرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ پاریس سان جێرمان یاری بکاتەوە و بەپێی ئەوەی بیستوومە، پێموایە هاوینی داهاتوو شوێنی مەبەستی ڕیال مەدرید دەبێت، جا بە مەرج بێت یان بە خۆڕایی .”

 ئیدارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی شاهانە چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەی هەڵوێستی یاریزانە فەرەنسییەکە دەکات سەبارەت بە جێهێشتن و نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی، سەرەڕای هەموو ئەو ئۆفەرە زەبەلاحانەی کە لەلایەن ئیدارەی یانەی خلێفیەوە پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی یاریزانەکە بهێڵێتەوە و مووچەیەکی زۆری پێببەخشێت.

 لەلایەکی دیکەوە ئیدارەی سان جێرمان بەنیازە ئەو 60 ملیۆن یۆرۆیە بقۆزێتەوە کە مباپێ لە کاتی ڕۆیشتنیدا بەجێی دەهێڵێت، بۆ ئەوەی بەدیلێکی گونجاوی بۆ دابین بکات بە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی کە ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییە .


PM:01:33:19/09/2023