لەپارێزگای سلێمانی زۆرترین كارتی بایۆمەتری هەڵبژاردن دەركراوە


لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە ٧٢٠ هەزار كەس لە هەرێم كارتی بایۆمەتریان دەركردووە و زۆرتریشیان لە پارێزگای سلێمانی بووە.

جومانە غەلای، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، لە هەرێمی كوردستان ئەو هاوڵاتیانەی كارتی بایۆمەتریان هەیە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار كەسن، پارێزگای سلێمانیش لە ریزبەندی یەكەمی پارێزگاكانە كە هاوڵاتیانی زۆرترین كارتی دەنگدانی بایۆمێتریان دەرهێناوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاوڵاتیانەی كارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ملیۆنێك و ٥٦ هەزار كەسن و لە هەولێریش زیاتر لە ٩٠٠ هەزار كەس و لە پارێزگای دهۆكیش نزیكەی ٧٠٠ هەزار كەسە.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ماوەی دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری تا سبەینێ ٢٠ ئەم مانگە داناوە و رۆژانە لەكاتژمێر٨ی بەیانی بۆ ٣ـی پاشنیوەڕۆ دەرگایان كراوەیە.



PM:03:47:19/09/2023