ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگهیاند، "سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەن، پشتگیری خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپات دەکەینەوە، ئەم دو شتە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق زۆر گرنگن".
ئەمرۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئالینا رۆمانۆسکی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی X بڵاویكردهوه، "سهركۆنهی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەین، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپاتدەکەینەوە و هەردوکیان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق پێویستن".
ئاماژهی بهوهشكرد، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە ئازیزانیان لەدەستداوە".
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی دژە دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شەهیدبون و سیانیش برینداربون.