بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینییەوە.
ئاژانسەكانی تایبەت بە نرخی نەوت بڵاویانكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور زیاتر لە 1 دۆلار دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 94 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 28 سەنت دابەزی و بە 91 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ سێشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزیك بووەوە لە 96 دۆلار، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 94 دۆلاری تێپەڕاند.