هەڵبژاردنی مەڵبەند و مەکتەبەکانی بۆ کۆنگرەی یەکێتی دەستپێدەکات


 ئەمڕۆ پێنج شەممە هەڵبژارندن لە سەرجەم مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتی بۆ ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەم دەستیپێکرد.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەم و ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە رایگەیاند " ئەمڕۆ لە كاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تا كاتژمێر ٤ی ئێوارە لە سەرجەم مەڵبەند و مەكتەبەكان نوێنەرانی كۆنگرە هەڵدەبژێرێن".

جگە لە نوێنەرانی هەڵبژێردراو، ئەندامانی هەریەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئێستا و پێشوو، ئەنجومەنی باڵای سیاسی، دەستەی دامەزرێنەران و پێشمەرگەكانی 76 بە راستەوخۆ دەبنە ئەندامی كۆنگرە...

بڕیاریشە چوارشەممەی داهاتوو ٢٧ی ئەیلول پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەژێر دروشمی (نوێگەری لە كاردا، كۆدەنگی لە بڕیاردا) بەڕێوەبچێت.



PM:12:21:21/09/2023