زمانی کوردی بۆ بەشی وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی لە گوگڵ زیادکرا

زمانی کوردی لە زاراوەی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی لە گوگڵ زیادکرا.

لەمبارەیەوە بۆکان جاف دامەزرێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) چووە لیستی زمانەکان لە وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستن". 

بۆکان جاف ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستاوە دەتوانرێت ھەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بە یەک کلیک وەرگێڕانی بۆ بکرێت بۆ کوردی ناوەندی، ھەروەھا دەتوانن بە ھەر زمانێک لە ھەر شوێنێک بینیتان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی بۆ بکەن.

ناوەڕاستی ساڵی رابردووش کۆمپانیای گوگڵ زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) بۆ بەشی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی گوگڵ ترانسلەیت زیاد کرد. 


AM:09:35:24/09/2023