دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگە پزیشكییەكان دادەمەزرێنرێن


وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێم و عێراق بە شێوەی گرێبەست.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بە بڕیاری ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی، دەرچوانی كۆلێژی پزیشكی گشتی، پزیشكی ددان، دەرمانسازی، پەرستاری، تەكنیكی پزیشكی و پەیمانگاكانی تەكنیكی پزیشكی دادەمەزرێن.

هەر بەپێی بڕیارەكە، دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكانی عێراق و هەرێمیش لە ساڵی 2022 و ساڵەكانی دیكەش دەگرێتەوە، دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا پزیشكییەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ لەو بنكە و بەرێوەبەرایەتییە  تەندروستیانەی لەلایەن حكومەتی بەغداوە دیاری دەكرێت كار دەكەن.



PM:05:47:24/09/2023