ئه‌مڕۆ چوار شەممە ٢٧ ی ئەیلول یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی ٦٠٠ ئه‌ندامی كۆنگره‌و ژماره‌یه‌كی زۆر میوانان لە نێوانیاندا لەتیف رەشید سەرۆکی عێراق و نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی (ماوە بۆ درێژکراوە) و میوانی بیانی و سەرکردەی حزبە عێراقیەکان و حزبەکانی هه‌رێمی له‌سلێمانی دەستبەکارەکانی دەکات.
له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ١٠ ئەندام و، پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌ن له‌كۆنگره ده‌كرێت، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.
له‌كۆنگره‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وەک بەرپرسانی یەکێتی ئاماژەی بۆ دەکەن، کەمدەکرێتەوە بۆ ٥١ هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و ٥٠ ئه‌ندامی سەرکردایەتی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی راسته‌وخۆ سه‌رۆكی حزب خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئەم ئه‌نجومه‌نە بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان دەبێت بۆ ناوەندی بڕیار.
بڕیارە له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یەکێتی هه‌موار بكرێته‌وه‌و، راپۆرتی سیاسی یەکێتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ناوخۆ و هەرێمایەتی دابڕێژرێت.