سەرۆکی شارەوانی قەندیل: بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل رایگەیاند " گوندێکی بناری قەندیل لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوە و بەهۆی بۆردومانەکەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا".

 دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، راگەیاند" لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە تورکیا بۆردومانی گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیلی کردوو، بەوهۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".

سەرۆکی شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەتا ژنەکە برینداربوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان پیشەی هەنگەوان بووە.

ئەو ژنەی بۆتە قوربانی ناوی ئەستی محەمەدە و خاوەنی ٧ مناڵە، ٥ کوڕ و ٢ کچ.



PM:04:11:27/09/2023