سودانی سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانییە بڕیارێكی دەركرد


سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی بریندارانی رووداوەكەی حەمدانیەی كرد و  بەڕێوەبەرانی یەكە ئیدارییەكانی راسپاردووە لە بەدواداچوون بۆ پێشێلكارییەكانی مەرجەكانی سەلامەتی لە خزمەتگوزارییە گشتییەكاندا.

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و كۆچدا، سەردانی ئەو بریندارانەی رووداوەكەی حەمدانیەی كرد كە لە نەخۆشخانەی كۆماری و نەخۆشخانەی حەمدانیە چارەسەری وەردەگرن.

سودانی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ ئەوان دەربڕی و رێنمایی دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی چارەسەری كرد بەبێ دواكەوتن و گواستنەوەی دەستبەجێی كەیسە مەترسیدارەكان بۆ دەرەوەی عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، بەڕێوەبەرانی یەكە ئیدارییەكان بەرپرسیارێتی دڵنیابوون لە پاكی ئەم رێوشوێنانە هەڵدەگرن و فەرمانی سەپاندنی زۆرترین سزای یاسایی كرد، دژی ئەو كەسانەی بوونەتە هۆكاری رووداوەكە.


شەوی سێشەممەی رابردوو لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمدانییە ئاگر كەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠٠ كەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.



PM:04:43:28/09/2023