خەلیفان.. لە ناو بارەگایەک تەقینەوەیەک ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆگایەکی تەقەمەنی ناو بارەگای فەرماندەی سپیلک گولـلە تۆپێک تەقییەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێر تەقینەوەیەک لە کاتی گواستنەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە بارەگای فەرماندەی سپیلک ڕوویدا. 

بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون کە ساچمەی گولـلە تۆپەکەیان بەرکەوتووە، لە ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراون.


PM:07:18:28/09/2023