رێگا نادرێت لقەكانی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی بكرێنەوە


حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری لە كردنەوەی لقی هەردوو بانكی ڕەشیدو ڕافیدەین لە پارێزگای سلێمانی دەكەن.

د.بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بانكی ڕافیدەین ڕەزامەندی دەربڕیوە لقێكی بانكەكە لە پارێزگای سلێمانی بكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی وەرگرتووە. 

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم "بێ دیاریكردنی هۆكاری ڕەتكردنەوەیان" ڕێگە نادات لقی بانكەكانی ڕەشیدو ڕافیدەین لە سلێمانی بكرێتەوە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، بەرپرسانی پارتی لە حكومەتی هەرێم دژی ئەو هەنگاوەن و پێیانوایە ئەم هەنگاوە دژی پلانێكی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدایە. 



AM:09:29:29/09/2023