کەشناسی هەرێم وادەی یەکەم شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵی راگەیاند و دەڵێت" رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بارانبارین دەستپێدەکات". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پێشبینىدەکرێت لە ئەمڕۆ شەممەوە پلەکانى گەرما بە (٤ – ) ٦پلەى سیلیزى نزمبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو و خێرایی با (١٠ - ٢٠)کم/س دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەوردەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاست و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، بۆ رۆژانى دواتریش پلەکانى گەرما هاوشێوەى رۆژانى پێشتر دەبێت. 


AM:08:32:30/09/2023