کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی ڕابردوو له نێوان ٧ هەزار دینار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٤ دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی لە نێوان نێوان ٧ هەزار دینار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە".
ئاماژەی بەوەشکرد، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا بەروارى ١٥ی تشرینی یەکەم بەشێوەى ٢٤ کاتژمێرى دەبێت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.