میسی بۆ گواستنەوەی مۆدریچ دێتە سەر هێڵ

رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی داوای لە ئینتەرمیامی کردووە بۆ گواستنەوەی لۆکا مۆدریچ لە ساڵی ٢٠٢٤.

بە قسەی رۆژنامەکان، یەکێک لە یاریزانانی تیپی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە  تیپەکە جێبهێڵێت کە ئەویش، لۆکا مۆدریچ یاریزانی تیپی یەکەمی یانەی ڕیال مەدریدە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: مۆدریچ لەو کاتەوەی لە دێربی گۆڕاوە قسەی لەگەڵ ئەنچیلۆتی نەکردووە، ئەم ڕەفتارەش ڕاهێنەری ئیتاڵی سەرسام نەکردووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ڕاهێنەرەکە بەشداری یارییەکانی نێوان لاس پاڵماس و جیرۆنای لە خولی ئیسپانیا نەکردووە.

ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی هەرێم یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.



PM:07:30:03/10/2023