زانیاری نوێ سەبارەت بە بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق


تائێستا وەزارەتی داریی هەرێم بە فەرمی هیچ بانگهێشت نامەیەكیان بۆ بانگهێشتكردنی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەست نەگەیشتووە.

بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا بە فەرمی هیچ بانگهێشتنامەیەك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم نەكراوە بۆ ئامادەبوونی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دواكەوتنی مووەی فەرمانبەرانی هەرێم.

پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند "لە چوارچێوەی بەدواداچوونەكانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر، میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە و بڕیاریشە بانگهێشتی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت".



PM:12:32:04/10/2023