برای گۆهدار زێباری: سزادانی براکەم یاسایی نییە و بڕیارێکی سیاسییە

برای گۆهدار زێباری ڕایدەگەیەنێت، "سزادانی براکەم شەڕێکی دەروونیە بەرامبەری دەکرێت و سزاکە یاسایی نییە و بڕیارێکی سیاسییە".

دادگای هەولێر ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڕیاریدا بە لە زیندان هێشتنەوەی گۆهدار زێباری بۆ ماوەی شەش مانگی تر، زیندان زێباری، برای گۆهدار بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"حوکمەکە دیارە سیاسیە و دوورە لە یاسا، بە هیچ شێوەیەک ئەو سزایە یاسایی نیە و سیاسیە و دەستی لە پشتە، ئێمە هیوادارین دادگا یەکەمجار ئازاد ببێت کە دادگا ئازاد بوو ئەو ڕۆژنامەوانانەش ئازاد دەبن."

دەربارەیسزادانی گۆهدار زێباری براکەی باسی لەوەکرد، ئەوە سێهەمین جارە گۆهدار داگایی دەکرێت، ئەمجارەش لەسەر تۆمەتی بێ بنەما سزا دراوە، پرسیاری چەند پارێزەرو دادوەرمان کردووە.

وتیشی:"تا ئێستا کەس لەسەر چەک زیندانی نەکراوە، ئەگەر یەکێک چەکی پێبووبێت تەنیا کەسەکە غەرامە کراوە، ئەوە یەکەمینجارە کەسێک لەسەر تاپڕ سزابدرێت، لە کاتیکدا تاپڕەکەش هی گۆهدار نەبوو".

گۆھدار زێباری لە ١٦ ی شوباتی ٢٠٢١ بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"  لەگەڵ هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.



PM:02:29:04/10/2023