تورکیا وردەکاری بۆردومانی ناوچەکانی هەرێم دەخاتەڕوو

وەزارەتی بەرگری توركیا لەسەر بۆردومانی ناوچەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە بۆردومانەکانی ئەمشەوی هێزە ئاسمانییەکان ٢٢ بارەگامان کردوەتە ئامانج". 

وەزارەتی بەگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمشەو لە ناوچەکانی چیای مەتینی قەزای ئامێدی، چیای گارە لە پارێزگای دهۆک، چیای قەندیل لە پارێزگای سلێمانی و چیای ئاسۆس لە دەڤەری مەرگە، چەند هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا". 

ڕاشیگەیاندووە" لە هێرشەکەدا (٢٢) بارەگای گەریلاکانی پەکەکە کە پێکهاتبوون لە ئەشکەوت، حەشارگە و کۆگا بۆردومانکران". 
ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆكه‌ جەنگییەکانی دەوڵەتی توركیا بۆردومانکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ سنوری قه‌زای ماوه‌ت و بناری چیای قه‌ندیل دەستپێکردووە. 


PM:10:34:04/10/2023